ژمارەی قوربانیەکانی تەقینەوەی غاز لە ماڵەکەی کازیووە بەرزدەبێتەوە

ئامارەکانی گیان لە دەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیووەی سلێمانی لە بەرزبوونەوەدان، لە کاتێککدا ژمارەیەک هاوڵاتی لە ژێر داروپەردووی رووخاوی خانووە سێ نهۆمییەکەدان.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە نوێترین لێدوانێدا رایگەیاند کە چوار هاوڵاتی کە تەمەنیان ١٣ ساڵ و ١٨ ساڵ و ٣٨ ساڵ و ٥٨ ساڵان.

هەروەها وتیشی ١١ کەس بریندارن کە ٣ یان باری تەندروستیان نا جێگیرە، هەروەها لەو ١١ بریندارە ٢ یان پۆلیسی فریاکەوتنی شارەوانین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە زانیاری نا فەرمی هەیە ١٥ کەسی تر لە ژێر خۆڵ و دارپەردووی خانووە رووخاوەکەدان.

ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ لە گەڕەکی کازیووە کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بەهۆی لێچووونی غازەوە تەقینەوەیەکی گەورە لە ماڵێکی سێ نهۆمیدا روویداو هەر سێ نهۆمییەکە رووخاوەو چەندان ئۆتۆمبیل بوون بە ژێر داروپەردوەوە. 



PM:10:43:17/11/2022