ژمارەی زیان بەركەوتووانی توندوتیژییەكانی ئەم دواییەی عێراق ئاشكرا دەبێت

‌ئاوارەکانی چیای شەنگال
نوێترین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی ئێستای عێراق ئاشكرایدەكات  كە بەهۆی توندوتیژییەكانی ئەمدواییانە 17  ملیۆن هاوڵاتی عێراقی زیانیان بەركەوتوە.

وەفدی نێردراوی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، یۆنامی، پاش لێكدانەوەی دۆخی ئەمنی‌و مرۆیی ئێستا رایگەیاند كە لە 31.7 ملیۆن دانیشتوانی عێراق، 17 ملیۆن كەس لە توندوتیژییەكانی ئەم دواییە زیانیان بەركەوتووە كە دەكاتە 53.7% كۆی دانیشتوان.
بەپێی راپۆرتەكە، وەفدەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەو پارێزگانەی لەماوەدا زیانیان بەركەوتووە بریتین لە پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، كەركوك، بەغدا‌و بابل.

بەپێی بەیاننامەیەكی یۆنامی، لە ئێستادا ملیۆنێك‌و 500 هزار هاوڵاتی عێراق پێویستییان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانە هەیە‌و ژمارەی ئاوارەكانی عێراق بەهۆی توندوتیژییەكانی ئەم دواییە گەیشتووەتە ملیۆنێك‌و 200 هەزار كەس.



PM:12:24:20/08/2014