وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا دوایین ئاماری قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ١٥ تەرم گەیەندراونەتە پزیشکی داداوەری و ١٢ کەسیش بریندارن کە چواریان لە ژێر چاودێری چڕدان".
دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:
تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و قوربانیانی ڕوداووی تەقینەوەی شاری سلێمانی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
بەداخەوە دواهەمین ئاماری قوربانیان بەم شێوەیەیە:
١٥ تەرم لە پزیشکی دادوەری دان
١٢ بریندار هەیە.
٨ بریندار دەرچوو لە نەخۆشخانە
٤ بریندار لە چاودێری چڕ لە ژێر چارەسەردایە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی