دوو حیزبی رۆژهەڵات یەكگرتنەوەیان راگەیاند


هەردوو حیزبەكانی (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) یەكگرتنەوەی خۆیان راگەیاند.

ئەمڕۆ لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوێد، حیزبەكانی (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) بە فەرمی یەكگرتنەوەیان راگەیاند. 
 
عەبدوڵڵا موهتەدی، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایگەیاند، دوای یەك ساڵ و نیو هەوڵی چڕوپڕ، ئەمڕۆ یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵە رادەگەیەنن. 
 
بەپێی زانیارییەكان، ناوی كۆمەڵە دەبێتە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و رۆژانی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر ئۆرگان و ناوەندەكانی دیكەی دەدرێت. 
 
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ساڵی 2007 لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران جیابووەوە و عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتیی حیزبەكە بوو.



PM:07:52:20/11/2022