پۆلیسی دهۆک: لە تەقینەوەی غاز لە دهۆک چوار کەس گیانیان لە دەستدەدەن

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە دهۆک رایگەیاند " چوار کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە دهۆک گیانیان لە دەستداوە ".

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " چوار کەس بوونەتە قوربانی و ٢٧ کەسی تر برینداربوون کە زۆرینەیان خوێندکاری پەیمانگایەکی دهۆکە".

ئەمشەو بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی گرێ باسێ لە دهۆک، هاوشێوەی تەقینەوەکەی سلێمانی روویداو لە ئەنجام تا ئێستا وەک راگەیەندراوە ٤ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوەو ٢٧ هاوڵاتی تر برینداربوون.

تەقینەوەکەی لە بینایەکدا بووە کە بەشی ناوخۆی خوێندکارانی پەیمانگای کۆمپیتەر و هونەرە جوانەکان و وەرزشە.

 

AM:12:47:22/11/2022