بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بەسەرچوو) سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بێت، هەر لە کۆبوونەوەکاندا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ ده‌كرێن.