بریندارێکی دیکەی ڕووداوەكەی شەوی رابردووی دهۆك گیانی لەدەستدا

‌‌شوێنی تەقینەوەکە
کەمێک پێش ئێستا یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمرۆ سێشەممە یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی شەوی ڕابردوو سنوری پارێزگای دهۆك كە بەهۆی غازەوە ڕوویدا گیانی لەدەستدا، بەمەش ئاماری گیان لە دەستدانی ئەو ڕووداوە بۆ پێنج كەس بەرزبووەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا ناوی (كۆڤان محەمەد سەعید)ە و پیشەی پۆلیسە شەوی ڕابردوو لە کاتی تەقینەوەكەدا بۆ ڕزگاركردنی خوێندکاران لە نزیك باڵاخانەكە بووە. 


AM:10:47:22/11/2022