ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە خوێندکارانی ناڕازی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و قەزای کۆیە و پەیمانگای چەمچەماڵ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
داواكارییەكانی خوێندکاران بریتین لە:
١. بنەبڕكردنی دەستی حیزب لەنێو زانكۆ و پەیمانگاكاندا.
٢. ڕیفۆرمێك لە پڕۆسەی خوێندن و گۆڕینی بنچینەیی مەنهەج كە تەنیا بۆتە ڕۆتینێكی ڕۆژانە.
٣. لابردن و كەمكردنەوەی كرێی پاراڵێڵ.
٤. بە یاسایكردن و زیادكردنی دەرماڵە.
٥. دەستپێكردنەوە بە دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو.