حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی ئۆباما دەكات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به باراك ئۆباما دەكات بۆ بڕیاری ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی هێزه‌كانی داعش.
دەقی پەیامی سوپاسگوزایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
"ئێمه مه‌ترسیی له‌ناوچوونی ئه‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئاینانه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌جێ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش نه‌وه‌ستێنرێت. مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كاری جینۆسایدی سه‌رتاسه‌ری دژی ئه‌م گرووپه بێ ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئایدۆلۆژیای نامرۆڤانه‌ی كوشتن و بڕین بتوانێت ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌بوونی كوردستان كه تاكه هه‌رێمی سه‌قامگیر و دیموكراسی و لێبورده‌یه له عێراقدا.
سوپاسگوزارین بۆ هه‌موو ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی له سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه دژی هێزه‌كانی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها پڕ به‌دڵ سوپاسی ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین بۆ بڕیاری ڕێگه‌دان به وڵاتانی ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له هه‌ولێر بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كان و ئه‌و پشتگیرییه سیاسی و دیبلۆماسییه‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و كه‌نه‌دا و نه‌رویج و توركیا و ئیران و ئیمارات و هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا و كۆماری چیك و هه‌نگاریا و نه‌مسا و ژاپۆن و ئوردن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه پێشكه‌ش به كوردستانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاره‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دژی كه‌مینه‌كانی كوردستان و عیراق ئه‌نجامی دا؛ كارێكی دڕندانه‌یه. ئێمه پێمان وایه دوای هێرشه‌كانی سه‌ددام بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كورد له ساڵی 1988 و 1989 به چه‌كی كیمیایی؛ وه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌یه ده‌یبینین. هه‌روه‌ها پێمان وابوو ئێمه به‌شی خۆمان توندوتیژی و مه‌ینه‌تیمان بینیووه كاتێك به سه‌دان هه‌زار له كورد و كه‌مینه‌كان له ترسی ڕژێمی پێشووی عێراق له به‌هاری 1991 بۆ سنووره‌كانی توركیا و ئیران؛ ڕایان كرد. پێمان وابوو به‌شی خۆمان قوربانیی مرۆییمان داوه و چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدمان به‌رامبه‌ر كراوه و نه‌هامه‌تیمان بنیووه؛ كاتێك ڕژێمی خاپووركه‌ری سه‌ددام له ساڵی 2003 له‌سه‌ر حوكم لابرا. ئه‌م كرده‌وانه به‌بیریان هێناینه‌وه هێشتا به هێزی تاریك ده‌وره دراوین كه هیچ ڕێزێكیان بۆ ژیانی مرۆڤ نیه.
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و هێرشه دڕندانه‌كانیان له دژی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له هه‌بوونی ئه‌و كه‌مینه بێ ده‌سه‌ڵاتانه له شنگاڵ و ده‌ڤه‌ری نه‌ینه‌وا. ئه‌وانه‌یشی كه توانیانه بگه‌نه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام؛ به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییه دڕندانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستا ئازاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌كێشن. به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتیی خۆمان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین بۆ پاراستنی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان له كوردستان و عێراق.
له‌سه‌رمان پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌دا بوونه‌ته قوربانی؛ به شێوه‌یه‌كی شایسته بنێژرێن، هاوكات كار ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی پێویست به برینداران و لێقه‌وماوان كه ئێستا له كوردستانن. پێویسته هه‌رچی ده‌توانین بیكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ت و مناڵانه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ڕفێنراون. له هه‌مان كاتدا به باشترین شێوه چاودێریی ئاواره‌كان بكه‌ین كه به هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له ئه‌نجامی ڕفاندنی كه‌سوكاریان به سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستاش ئازار ده‌چێژن.
دووباره سوپاسی هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان و تیمه‌كانی ڕزگاركردن و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دانیشتوان به گشتی ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ی پێویست بوو له‌سه‌ریان بۆ ڕزگاركردنی زۆرترین ڕێژه‌ی هاووڵاتیان، ئه‌نجامیان دا. متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كاتێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی سه‌ربازی بگاته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ده‌توانین هاووڵاتیان و ده‌سكه‌وته دیموكراتییه‌كان و فره‌ییی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین و هه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌شه كه كوردستانی جیا كردۆته‌وه. پشتگیری و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئێمه بۆ به‌ها و بنه‌مای دروست ده‌جه‌نگین.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئابی 2014"
PM:04:38:20/08/2014