گومرگی ئیبراهیم خەلیل کە یەکێک بوو لەهەرە گرێ کوێرەکانی نەوەدەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ئێستا وەزیری دارایی دەڵێت بەدواداچوون بۆ داهاتەکەی دەکەین.
رێباز محەمەد وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئاگاداری داهاتی گومرگهكانین، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێكیان به‌ڕێگه‌ی یاسایدا نه‌ڕوات، پێداچوونه‌وه بۆگومرگهكان ده‌كه‌ین له‌ناویشیاندا گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل". (ئەمە لەکاتێکدایە لەهەندێک سەرچاوەی نارەسمیەوە قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە گۆڕان تێبینی لەسەر داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل هەیە کە بەرێگای نا یاسایدا دەڕوات).
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە داهاتی نەوت وەرگیراوە. وەزیری دارای باس لەوە دەکات کە ١٩٧ ملیار دینار وەرگیراوەو وەک مووچە دابەشدەکرێت بەسەر فەرمانگەکانی حکومەتدا.
رێباز محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتیدا دەڵێت"هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم نه‌دراوه به به‌غداد، چونکه ئه‌وان بودجه‌ی هه‌رێمیان بڕیوه".