بەدەیان تەرمی داعش لەسەر بەنداوی موسڵ كەوتوون

‌فۆتۆ: کامیل کاکۆڵ
دوو رۆژە بەنداوی موسڵ لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە رزگاركراوە، بەڵام تا ئێستا بەدەیان تەرمی كوژراوەكانی داعش لەنزیك بەنداوەكە كەوتوون‌و بۆگەنیان كردوە.

سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەنزیك بەنداوی موسڵ بە سپی میدیای راگەیاند: زیاتر لە 120 تەرمی كوژراوی داعش لەسەر بەنداوەكە‌و دەوروبەری كەوتوون‌و بۆگەنیان كردوە‌و تا ئێستا هەڵنەگیراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد تا ئێستا بڕیار نەدراوە چی لە تەرمی ئەو كوژراوانەی داعش بكرێت، رەنگە بە هۆزە عەرەبەكانی ئەو ناوچەیە بوترێت كە بێن‌و ئەو تەرمانە هەڵگبرنەوە، یان ئەگەر ئەوەش نەكرا بە شێوەی كاتیی بەكۆمەڵ بنێژرێن تا باروخەكە ئارام دەبێتەوە‌و كەسوكاریان بێن‌و بیانبەنەوە.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: رەنگە هەندێك لە كوژراوەكان هەر خەڵكی ئەو دەڤەرەش نەبن‌و خەڵكی دەرەوەی عێراق بن.



PM:01:56:21/08/2014