سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنی خاكی عێراق بڕیاری كۆتایی درا


ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەخت لەسەر پاراستنی سەروەری عیراق و رێگرتن لەبەكارھێنانی خاكەكەی بۆ بەئامانج گرتنی دەوڵەتانی دراوسێ دەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی تاڵەبانی لە شاری بەغدا، كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەچوو، لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا رایانگەیاندووە، گفتوگۆو كۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە ئارادایە بۆ رێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەری عێراق لەلایەن ھەر لایەنێكی دەرەكی جەختیش كرایەوە لەوەی عیراق كاری جددی دەكات بۆ رێگریكردن لە بەكارھێنانی خاكەكەی وەك سەرچاوەیەك بۆ تێكدانی ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بڕیاردرا حكومەتی نوێی عیراق كابینەی وەزاری تەواو بكات و ھەردوو وەزیری ژینگە ، ئاوەدانكردنەوە دەستنیشان بكات.




PM:11:49:28/11/2022