به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دەڵێت " حكومه‌ت پلانی هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانە بێ‌ژان و سه‌رجه‌میشیان دۆسیه‌یان بۆ دروستكراوه تاوه‌كو له‌دوای دامه‌زراندن ساڵانی خزمه‌تیان وه‌ك وانه‌بێژ، به خزمه‌ت بۆ هه‌ژماربكرێت."
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، " له زه‌نگی ساڵی نوێ له ١٣ی ٩ی ئەمساڵ، له شارباژێر یه‌كێك له داواكاریه‌كانیان دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان بوو".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " وه‌ك وه‌فایه‌كیش بۆ مامۆستایانی وانبێژ داوامانكرد ساڵێك به دوو ساڵ بۆ خانه‌نشینی بۆیان هه‌ژماربكرێت".
ئەو باسی گرنگی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرا دەکات و دەڵێت" وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو یه‌كێكن له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌روه‌رده، به‌تایبه‌ت له‌سنوری سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلاك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، هەربۆیە داواكارە له حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانیان بێت و به‌گرێبه‌ست بێت یان به‌هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.
دڵشاد عومەر باسی لەوەشکرد، وانه‌بێژان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش پشتیوانیانه، دۆسیه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی راژه‌یه و خاڵبه‌ندیان بۆ كراوه وه‌ك مامۆستایه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هیوادارن حكومه‌ت به‌پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست ئاوڕێك لهوانهبێژان بداته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لە بارەی مانگرتن و خۆپیشاندانی وانەبێژانەوە ئەوەشی ئاشکرا کرد، "سه‌باره‌ت بهبایكۆتی وانه‌بێژان، بهفۆڕم و ماف و بهپشكپشكێنهی حزبی وانه‌بێژه‌كان دانه‌نراون، به‌حورمه‌ت و رێزه‌وه پێزانینیان بۆ خزمه‌ته‌كه‌یان هه‌یه، ئێستا ناكرێت دیسان خوێندكاران به‌بارمته بگرن كه حه‌ز و خولیایان هه‌یه بۆ خوێندن، بۆیه دڵنیام بایكۆت رونادات ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئه‌وه‌ش رویدا، ئێمه مامۆستای میلاكمان هه‌یه و له رێگه‌ی لیژنه‌وه پرسیاره‌كان داده‌نێین و كێشه‌مان نابێت".