کارلۆس کیرۆش ڕاهێنەری ئێران هۆکاری دۆڕان بە ئەمریکا ئاشکرا دەکات

هەڵبژاردەی ئەمریکی سەرکەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی ئاستەنگی هاوتا ئێرانییەکەی، بە گۆڵێکی پاک، لە یارییەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە یاریگای ئەلتومامە، لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی کۆمەڵەی دوو، لە "قەتەر ٢٠٢٢” بەڕێوەچوو ".

 هەڵبژاردەی ئێران بە پێکهاتەیەک هاتە نێو یارییەکەوە کە پێکهاتبوو لە.. عەلی بێرانڤارد، مۆرتەزا بۆرنهاجی- محەمەدی میلاد- مەجید حوسێنی- ڕامین ڕازیان، سەعید عزەت الله- ئەحمەد نور الله- عەلی گۆڵزادە- ئیحسان حەج سەفی، مەهدی تارمی- سەردار ئەزمون.

 لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئەمریکا بە لیستێک یاریی کرد کە بریتی بوو لە .. مات تۆرنەر، ئەنتۆنی ڕۆبنسن - سێرجینۆ دێست - تیم ڕیم - ڤیکەرز کامیرۆن، تایلەر ئادەمز - وێستۆن مەکینی - کریستیان پولیسیچ - موسا یونس، جۆش سارجێنت - تیمۆسی ویا.

 گێمی یەکەم، یارییەکە لەڕووی تەکنیکییەوە باش بوو، شاهیدی هێرشێکی ئاشکرای هەردوولا بە تایبەتی ئەمریکا بوو کە زیاتر فشار و هێرشبەرانە بوو، هاوکات ئێران پشتی بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی بەست، کریستیان پولیسیچ توانی گۆڵی یەکەم بۆ ئەمەریکا تۆمار بکات لە خولەکی ٣٨.

 گێمی دووەم یارییەکی باش و ورووژێنەر بوو بۆ زۆربەی کاتەکانی، لەو ماوەیەدا هەردوو ولات کۆنترۆڵی ڕەوتی ڕووداوەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، بەڵام هەردوو لا نەیانتوانی لە ماوەی 45 خولەکی دووەمدا گۆڵ تۆمار بکەن، دوای ئەوەی یاریزانەکانیان پێشبڕکێیان کرد بۆ بەفیڕۆدانی... ئەو دەرفەتانەی کە هەیانبوو.

 بەم سەرکەوتنە باڵانسی هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ ٥ خاڵ بەرزبووەوە لە پلەی دووەمدا، لەدوای هەڵبژاردەی ئینگلیزەوە بە ٧ خاڵ لە پێشەنگدایەو هەردووکیان گەیشتنە قۆناغی،شانزەو ئێران چوە دەرەوە

دوای یاریەکە کیرۆش راهێنەری،ئێران وتی:"خەونەکەمان کۆتایی هات، لە گێمی یەکەمدا ئەمریکا کۆنتڕۆڵی تۆپی هەبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا ئێمە تۆپەکەمان کۆنترۆڵ،کرد بە گشتی. جیاوازییەکە ئەوەیە گۆڵمان تۆمار نەکردوو لەوەدا،سەرکەوتوو نەبووین".  


پاشان هێرشبەری ئێران مەهدی تارێمی وتی:" نائومێدییە بۆ، ئێمە هەوڵمان دەدا گەلەکەمان دڵخۆش بکەین، لە کۆتا ساتدا چانسی گەڕانەوەمان هەبوو بەڵام ناوبژیوان دەبوو بڕیارێکی باشتری بدایە".



AM:01:13:30/11/2022