جیانگ زیمین سەرۆكی پێشووتری چین ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ لیژنەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و لیژنەی هەمیشەی ئەنجومەنی نیشتمانی نوێنەرانی گەلی چین هەواڵی كۆچی دوایی زیمینیان ڕاگەیاند.
جیانگ زیمین لە ١٧ی ئابی ١٩٢٦ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ بووەتە سەرۆکی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی حزبی شیوعی چین، هەروەها ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٢ وەک سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین دانرا و لە ساڵی ٢٠٠٢ پۆستی سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی ڕادەستی هو جینتاو کرد.