پزیشکی بەڕازیل دوایین زانیاری سەبارەت بە پێکانەکەی نەیمار ئاشکرا دەکات


 ڕۆدریگۆ لاسمار، پزیشکی هەڵبژاردەی یەکەمی بەڕازیل، هەڵوێستی نیمار داسیلڤای یەکلاییکردەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی کامێرون لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر.

 بڕیارە هەڵبژاردەی کامیرۆن بەرامبەر بەڕازیل یاری بکات، هەینی داهاتوو، ئەمەش لە کاتژمێر 10ی ئێوارە،  لە یاریگای "لوسایل" لە شاری "لوسایل"ی قەتەر.
 لاسمار لە لێدوانێکدا قسەی کرد کە بی ئێن سپۆرت بڵاویکردەوە، و وتی: بەرامبەر سویسرا ئەلێکس ساندرۆ هەستی بە ئازاری ڕانی چەپی کردووە و نەیتوانیوە بەردەوام بێت لە یارییەکە.

 پزیشکە بەڕازیلییەکە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "دوێنێ بارودۆخەکەی هەڵسەنگێندرا. پشکنینی MRIی بۆ کرا، کە دەرکەوت کە ماسولکەکانی ڕانی چەپی بریندار بووە. ناتوانێت بەرامبەر کامێرون بەشداری بکات".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ساندرۆ چارەسەری چڕ و پڕی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات چاکی بکەینەوە.

 سەبارەت بە پێکانەکەی نەیمار: "ئەو هێشتا لە پێکانەکەی لە پاژنەی پێیدا چاک دەبێتەوە، وەک دانیلۆ، هەریەکەیان چارەسەری جیاوازیان هەیە، چونکە پێکانەکانیان جیاوازە، لەگەڵ کامیرۆنیش بەشداری ناکەن".
 بەڕازیل سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کرد دوای ئەوەی دووەم سەرکەوتنی بەسەر سویسرا بە ئەنجامی 1-0 بەدەستهێنا، دوای یەکەم سەرکەوتن بەسەر سربیا بە دوو گۆڵی خاوێن و سەماکارانی سامبا پێویستیان بە یەکسانبوون هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە مسۆگەر بکەن.


PM:02:51:30/11/2022