بڕیارە ئهمڕۆ پێنج شەممە له سهرجهم بازاڕ و دوكانهكان بڕیاری هەرزانکردنی نرخى كارتى مۆبایل و ئینتەرنێت جێبەجێبکرێت.
لە ماوەکانی ڕابردوودا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل لە سەرجەم دوکان و بازاڕەکان هەرزان بکرێت کە بڕیارەکە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەمدەکرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.