٢١ هەمین کۆبوونەوەی گشتی کەنەکە بەبێ نوێنەری پارتی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ هەینی لە هۆڵندا ٢١ هەمین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە شاری ڤێنلوی هۆڵەندا بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکڕیزییە” دەستیپێکرد و بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت. ئەم کۆبوونەوەیەی کەنەکە کە ٢١ هەمینە وەک هەموو کۆبوونەوەکانی تر نوێنەری هەموو لایەنەکان و کۆمەڵگای کوردی هەموو پارچە کوردستانییەکانی تیایە، تەنها پارتی و هێزە نزیکەکانی ئەو حیزبە نەبێت.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ بەکاتی ئەوروپا، ٢١مین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندام و ١٠٠ میوان دەستی بەکارەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکڕیزییە” دەبەسترێت، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی کەنەکە و زیاتر لە ١٠٠ میوانی کورد و بیانی بەشدارن کە لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و جیهانەوە هاتوون.

کۆبوونەوەکە بە وتەی بەخێرهاتن لە لایەن کەنەکەوە و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گەیانبەختکردوانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر بەپێی ئەجێندای کۆبوونەوەکە، وتاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، وتار و پەیامی میوانان و نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان پێشکەش دەکرێن و تا کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە بەکاتی ئەوروپا درێژەیان دەبێت.

ئەم کۆنگرەیە تەنها نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەشداری ناکات لەگەڵ هێزە نزیکەکانی، وەک ئەنەکەسەو چەند هێزێکی تر، هەرچی پارتیە بەهانەی ئەوە دەهێنێتەوە کە هەژموونی پەکەکە بەسەر ئەم کۆنگرەیەوەیە، هەرچی لانگرانی پەکەکە یە لەناو کۆنگرەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پارتی لەبەر موراعاتکردنی تورکیا بەشداری ناکات.

بڕیارە ئەجێندای سێ ڕۆژی کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی کەنەکە بەم شێوەیە بێت:

رۆژی یەکەم، هەینی ٢٢٠٢/١٢/٠٢ کاتژمێر ١٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
–  کردنەوەی کارەکانی جڤاتی گشتیی
–  ئاخاوتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە
–  ئاخاوتن و پەیامی میوانان
رۆژی دووەم، شەممە ٢٠٢/١٢/٠٣ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی تا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
–  دەستپێکردنی کارەکانی جڤاتی گشتیی
–  بەردەوامیی ئاخاوتنەکان
–  سوێندخواردنی ئەندامان
–  پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ک
–  وتووێژ لەسەر راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ك
کاتژمێیر ١٤:٣٠ی پاشنیوەڕۆتا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
–  بەردەوامیی وتووێژەکان
–  وتووێژ و پێشنیاز لەسەر پەیمان و پەیڕەوی ناوخۆی ك ن ك
–  وتووێژ لەسەر بەڵگەی ستراتیژی نەتەوەیی
رۆژی سێهەم و کۆتایی، ٢٢٠٢/١٢/٠٤ کاتمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی  تا ١٣:٠٠ی نیوەڕۆ/
–  هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی كەنەكە بە کۆنسەی بەڕێوەبەریی و هاوسەرۆکانەوە
–  خاڵی سەربەست و پێشنیاز
-گەڵاڵەکردنی ڕەشنوسی ئەنجامنامەی جفات
بڕیاریشە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە بکرێت:
– ڕێکارەکانی بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزی پارت و لایەن و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان
– مەترسییەکانی سەر گەلی کورد و کوردستان
– هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان کوردستان
– هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشوری کوردستان.
– ڕاپەڕین و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
– بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە دژی گەل و گەریلا
-ڕەوشی باشوری کوردستان و ئێراق
– رەوشی رێبەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی
– خەباتی دیپلۆماسی
– ڕەوەند و لۆبی کوردی لە دەرەوەی وڵات



PM:07:07:02/12/2022