پاش دۆڕانیان بە کۆریا ڕۆناڵدۆ هاتە دەنگ

پاش دۆڕانی وڵاتەکەی 2-1بە کۆریای باشوور، کریستیانۆ رۆناڵدۆ قسەی بۆ میدیاکان کردوو باسی لە شکستە کرد.



 رۆناڵدۆ وتی؛" ئێمە لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا بووین بەڵام دەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمە یارییەکی تەواو یەکسان بوو کە دۆڕاین".

وتیشی: "دەبێت زیاتر پاڵنەرمان هەبێت و سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی ڕوویانداوە، ئامادەین بۆ یاریی داهاتوو لە قۆناغی شانزەی مۆندیال".

لەکۆتایدا وتی 

" توڕەیی من لە کاتی گۆڕانکارییەکەدا بەهۆی سانتۆسەوە نەبوو.. ئەوەی ڕوویدا ئەوەیە، پێش گۆڕانکارییەکە، یەکێک لە یاریزانەکانیان داوای لێکردم خێرا دەربچم. وە پێم گوت بێدەنگ بە، چونکە هیچ دەسەڵاتێکی نییە ، و مەرج نییە هیچ بڵێت."



PM:09:08:02/12/2022