هەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی دەوڵەتی تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت" تەنها دوێنێ ٧٠ گوند و ناوچە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کراوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە، دوێنێ لە ڕۆژی (١٢)یەمینی هێرشەکانی تورکیا لە دژی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیکەی ٧٠ گوند و شارۆچکە بە چەکی قورس و تانک تۆپباران کراون".
ڕوونیشیکردووەتەوە، کە هێرشەکان سنووری ناوچەکانی عەفرین، شەهبا، تلتەمر، کۆبانێ، زرگان، تروازییە، گرێسپی و منبج-ی گرتووەتەوە.
ئەوەش هاتووە" لە تۆپبارانەکەی تورکیادا مزگەوتی گوندی تروازییە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە خاپووربووە".