سوپای پاسداران: ئەو چەکانەی ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەرداگرتن بۆ ئێران رەوانە دەکرا

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی ئەو چەکانەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیرا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" قاچاخچییەکان بەنیازبوون رەوانەی ئێرانی بکەن". 

میدیای تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند" ئەو بارە چەکەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیرا قاچاخچییەکان بەنیازبوون رەوانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکانە بۆ "گرووپە دژ بەرەکانی ئێران" ئامادەکرابوون تا لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە بەکار بهێنرێن.

ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد کە، لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستیگرت بەسەر (٦٠٠) پارچە چەك کە بە نیازبوون بە قاچاخ بگوازرێتەوە، بەڵام لە بڵاوکراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هیچ ئاماژەیەکی تیا نییە کە ئەو چەکانە دەبران بۆ ئێران. 


PM:01:03:03/12/2022