گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا راگیران


بەهۆی خراپی دۆخی كەش و هەواوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكەدا بەشێوەیەكی كاتی راگیراوە، بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و كەمبونەوەی مەودای بینین، كە بۆ 400 مەتر كەمبوەتەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، سەرجەم گەشتەكان لە كاتژمێر 3:00ی بەرەیانی ئەمڕۆوە راگیراون و تاوەكو ئاساییكردنەوەی دۆخی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، "ئەمڕۆ یەكشەممە تەمێكی زۆر هەیە و ئاستی بینین لە بەشێك لە ناوچەكانی نێوەڕاست و باشوری عێراق بۆ كەمتر لە 400 مەتر كەمبوەتەوە".



AM:09:55:04/12/2022