لە باکووری کوردستان حەوت کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە بریندار بوون

ئەمڕۆ لە یەکێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل حەوت کەس بوونە قوربانی. 
 
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای گومگومی باکووری کوردستان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا. 
  
لە رووداوەکەدا حەوت کەس برینداربوون و دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە، کە باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە. 


PM:12:20:05/12/2022