نەیمار یاریزانە کۆرییەکان شۆک دەکات

 نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەڕازیلی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی پێشەنگی هەڵبژاردەی سێلیساو بگرێت لە یارییەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور لە قۆناغی ١٦ی مۆندیال.
 نەیمار لە یەکەم یاری بەرامبەر سربیا تووشی پێکان بوو، پێکانەکەی لە پاژنەی پێیدا بوو پێش ئەوەی لە یارییەکانی سویسرا و کامیرۆن بەشداری نەکات.
 لەماوەی ئەو دوو یارییەدا، بەڕازیل بە گۆڵێکی کاسیمیرۆ لە یارییەک بەرامبەر سویسرا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی سێیەمدا بەرامبەر کامیرۆن بە گۆڵێک بدۆڕێنێت.
 بەگوێرەی "گلۆبۆ سپۆرتی"ی بەڕازیلی، نەیمار داسیلڤا بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر کۆریای باشوور یاری دەکات.

 نەیمار بەڵێنی بە یاریزانە کۆریەکان دا کە ئەگەر درێسەکانیان لە یاریەکە لێی نەدەن  ئەوا واژۆ لەسەر سەرجەم درێسەکانیان دەکات.
  لە ئەگەری ئەوەی نەیمار لەگەڵ بەڕازیل بەربەستی کۆریای باشوور تێپەڕێنێت، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالدا ڕووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە.


PM:10:00:05/12/2022