خۆرخی پینتۆی ڕاهێنەری کۆریای باشوور دوای ئەوەی 4-1بە بەرازیل دۆڕان لێدوانێکی سەیر،دەدات و دەڵێت دەمزانی دەدۆڕێین.
خۆرخی پینتۆ دوای یاریەکە،وتی:" دەمزانی کە دەدۆڕێین یاریمان دژ بە تیپێکی زۆر باش کرد".
وتیشی "بێگومان دوای گۆڵی یەکەمیان لە سەرەتاوە یارییەکەیان قورس کرد، یارییەکە بوو بە یارییەکی ئاڵۆز و دوای ئەوە هێرشێکی زۆریان کرد و گۆڵێکی زۆریان تۆمارکرد".
لەکۆتایدا خۆرخی پینتۆ وتی:" بەشداریکردنمان باش بوو، تیپەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، دەمانتوانی گۆڵ و خاڵی زیاتر بەدەستبهێنین و بەرامبەر غانا ئەنجامەکە نادادپەروەرانە بوو".