ئەفسەرێکی پلە باڵای تورکیا لە هەرێم کوژرا



وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایاگەیاندووە، دوێنێ ٥ ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان ئەفسەرێکی سوپاکەیان کوژرا.

وەزارەتی بەرگری لە راگەیاندنێکیدا ئاشکرای دەکات، ئەو ئەفسەرەی سوپای تورکیا کە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کوژراوە لە پلەی رائیددا بووەو فەرماندەی هێزی کۆماندۆ بووە.

رۆژی ١٧ ی نیسانی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی (پەنجە - قوفڵ) لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە سنوری پارێزگای دهۆک لەناو خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دەستی پێکردوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا زیاتر لە ٨٠ سەرباز و پلەداری سوپای تورکیا تا ئێستا کوژراون و ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەلیش ئاماژە بە کوژرانی لانیکەم دوو هەزار سەربازی ئەو وڵاتە دەکەن.



PM:01:52:06/12/2022