دادگای ئێران حوکمی بۆ پێنج کەس دەرکرد بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزی بەسیجی ئێران.
دامەزراوەی دادی ئێران رایگەیاند " جگە لەو پێنج کەسە، ١١ کەسی دیکەش سزای زیندانیکردنیان لەسەر دۆسیەی کوژرانی روحوڵڵا عەجەمیان بۆ دەرچووە".
عەجەمیان لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ناڕەزایی ئەم دواییە لە ئێران لە سەر رێگەی کەرەج-قەزوین کوژرا.
سێ کەس لەوانەی سزای زیندانیان بۆ دەرچووە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیدایە.
لە دوای کووشتنی ژینا ئەمینییەوە بە هەزاران هاوڵاتی ئێرانی دەستگیرکراون و ناوبەناو کۆماری ئیسلامی حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپینێت.