بەدەل بەرواری وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە


بەدەل بەرواری، چالاكوانی مەدەنی لە شاری هەولێر وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو)ی دایەوە و دەڵێت "حكومەت هاوكاری گەورەی ڕانەگەیاندووە تا خەڵك بڵێ كشتوكاڵ ناكەین، بەڵكو كەمتەرخەمییەكە لە حكومەت خۆیدا بووە".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ڕۆژێك دێت كوردستان نەوتی نامێنێت و پێویستە بەدیل بدۆزینەوە، كە ئەویش كشتوكاڵە.

لە بەرامبەردا بەدەل بەرواری، چالاكوانی شاری دهۆك ڕایگەیاندووە "هیچ كات هیچ كەسێك نەیوتووە لە كوردستان كشتوكاڵ نەكرێت، یان حكومەتی هەرێم هاوكارییەكی گەورەی ڕانەگەیاندووە تا خەڵك بڵێ كشتوكاڵ ناكەین، بەڵكو كەمتەرخەمییەكە لە حكومەت خۆیدا بووە".

بەرواری دەڵێت: "لە دوای ڕاپەڕینەوە بەشێكی داهاتی ئەم وڵاتەتان بخستایەتە بواری كشتوكاڵەوە ئێستا وڵاتێكی تر دەبووین."



PM:07:07:06/12/2022