پلاسخارت گەیشتە نەجەف



جنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكرتووەكان لە عێراق گەیشتە شاری نەجەف بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ  عەلی سیستانی، مەرجەعی شیعەكانی عێراق.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، سەرلەبەینی ئەمڕۆ جنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكرتووەكان لە عێراق گەیشتە شاری نەجەف و ئامانجی سەردانەكەشی دیدارە  لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بۆ تاوتوێی عێراق.

پێشتر جنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق چەند جارێك سەردانی سیستانی كردووە.




AM:09:48:07/12/2022