بە فەرمی.. هازارد وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت

ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەلجیکا وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

 هازارد بۆ دواجار لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا لە کاتی مۆندیالی ٢٠٢٢ بەشداری کرد.

 هازارد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی "، سوپاس بۆ خۆشەویستیتان، بۆ پشتگیری بێکۆتاییتان، سوپاس بۆ ئەو خۆشییەی لە ساڵی 2008ەوە هاوبەشمان کردووە".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ بڕیارمدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتی بهێنم و باوەڕم وایە نەوەی داهاتوو ئامادەیە، زۆر بیرتان دەکەم.

 هازارد بۆ یەکەمجار بە درێسی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر لۆکسمبۆرگ بەشداری کردبوو.

 یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا بەشداری لە یارییەکانی دەرچوون لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 کرد و لە دوای کرواتیا و مەغریب پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، هەروەها بەشداری سێ یارییەکەی کرد.

 هازارد لە 126 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا توانی 33 گۆڵ تۆمار بکات و 36 گۆڵیشی ئەسیست بکات.
 هازارد بەشداری کرد لە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە مۆندیالی ٢٠١٨ کاتێک بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەکەی بۆ پلەی سێیەم بەسەر ئینگلتەرادا بردەوە و توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات.
 هازارد خۆی تەرخان دەکات بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەکەی، ، جا لەگەڵ ڕیال مەدرید بێت یان لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی تر.


PM:02:13:07/12/2022