کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمرۆ و سبەی هەینی بە شێوەیەکی گشتی هەوربێت، بەڵام هیچ پێشبینیەکی بۆ باران بارین نەکردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوار شەممە کەشناسی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە شارەکانی رۆژئاوای عێراق باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم کەش و هەوای رۆژی پێنج شەممەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت  ٥-١٥ کم/ک. 
ئاراستەی با / باشوور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان  ٨-١٠  کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت  ١٠-١٥کم/ک. 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٧  پلەی سیلیزی
سۆران:١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢١ پلەی سیلیزی



AM:11:02:08/12/2022