34 پاڵاوگە لە دهۆك تێكدران


٣٤ پاڵاوگە لە كۆمەڵگەی پیشەسازی كاشێی سنووری پارێزگای دهۆك تێكدران و ١١ پاڵاوگەی دیكەش بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان، ئاگاداركراونەتەوە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆی مەترسییان لەسەر تەندروستی دانیشتووان، 34  پاڵاوگەی نایاسایی لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی كاشێ لە دهۆك تێكدران، چونكە ساڵانێكە خەڵكی سنوورەكە داوای تێكدان و داخستنی ئەو پاڵاوگانانەیان كردووە.

دەستەی ژینگە ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵاوگەكان بەهۆی نەبوونی مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە دانانی پاڵاوگە و دروستكردنی مەترسی لەسەر تەندروستی دانیشتوان، داخراون، 11 پاڵاوگەی دیكەش ئاگاداركراونەتەوە كە ئەگەر مەرجەكان جێبەجێ نەكەن تێكدەدرێن.



PM:04:32:08/12/2022