كەسوكاری سەهەند زانیاری نوێ سەبارەت بە گیانلەدەستدانی منداڵەكەیان ئاشكرا دەكەن


كەسوكاری ئەو مێردمنداڵەی كە لە دوای دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی گیانی لەدەستدا رایدەگەیەنن، منداڵەكەیان "لەژێر ئەشكەنجەدا" گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ كەسوكاری سەهەند ئەحمەد، ئەو مێردمنداڵەی پاش دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی سلێمانی گیانی لەدەست دا، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دووبارە بەشێك لە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییان بەوە تۆمەتبار كرد كە منداڵەكەیان "لەژێر ئەشكەنجەدا كوشتوون". 

هەروەها لە راگەیاندراوێكدا رایانگەیاند "تائێستا لێژنەی وەزارەتی ناوخۆ بە چاودێریی وەزیری ناوخۆ، لە كارەكانی بەردەوامە و تەواوی ئەوانەی دەستگیر كراون، دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و تەواوی دانپێدانان و كامێرا و شاهێدەكان و شوێنپێی تاوانەكە لە لایەن لێژنەكە هەیە، دواتر دەبرێتە دادگای تایبەتمەند و بۆ رای گشتی رادەگەیەنین."





PM:05:04:10/12/2022