فوئاد حسێن: چه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چاو ئه‌وانه‌ی داعشدا سه‌ره‌تایین
د. فوئاد حسێن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری هاتنی داعش بۆ عیراق و گرتنی شاری موسڵ له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هەروەها دەڵێت: چه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چاو ئه‌وانه‌ی داعشدا سه‌ره‌تایین و ته‌نها بۆ به‌رگریكردن به‌كاردێن.
د. فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، چه‌ند نهێنییه‌كی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه ئاشكرا دهكاتو، دەڵێت: تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ماوه، چه‌ند پاشه‌كشه‌یه‌ك به‌هۆی بوونی كێشه له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ركراون و ره‌وتی شه‌ڕه‌كه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه و داعش‌یش به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا فوئاد حسێن رایگه‌یاند: دووری نێوان پێشمه‌رگه و داعش له‌سنووری موسڵ و خانه‌قین 1500 كیلۆمه‌تره، له رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا داعش نزیكبوونه‌وه له هه‌ولێر و هاتنه نزیك سنووری ئه‌و شاره، به‌ڵام پاش دوو رۆژ شكستیان هێنا و پاشه‌كشه‌یان به هێزه‌كانیان كرد.
فوئاد حسێن ئاماژه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی داعش كرد له موسڵ و وتی: "ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌زار ئۆتۆمبێلی مودهرهع و سه‌دان تۆپی جیاوازدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێستا چه‌كه‌كانی داعش زۆرتر و پێشكه‌وتوترن له‌وانه‌ی هه‌ردوو سوپای عیراقی و ته‌نانه‌ت سوپای سوریاش".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا فوئاد حسێن بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "رۆژی 10ی مانگی تهمموز، حامد موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئۆفیسی مالیكی په‌یوه‌ندی پێوه كردین و وتی كه به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه داوامان لێده‌كات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ببه‌ینه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه، به‌وپێیه‌ی داعش به‌نیازی هێرشكردنه بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داوای مالیكی چوه‌ته ناو كه‌ركووكه‌وه".
PM:02:40:23/08/2014