ئەمرۆ شەممە كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو هێزانەی لە عێراق و سوریا دژی داعشن بە هێزە کوردیەکانەوە لە هەردوو وڵات‌دا.
میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویان کردەوە "كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی پاڵپشتیی بۆ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆی عێراق له ٣٥٨ ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ ٣٢٢ ملیۆن دۆلار كه‌مكردۆتەوە".
ئه‌و بڕه پارانه لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە به ناڕه‌وا وه‌سفكرد به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوخۆی عێراق و سوریا.
هەروەها کبگرێسی ئه‌مریكا ئەو پاڵپشتییه داراییه‌ی كه پێشكه‌شی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش به نزیكه‌ی ١٨ ملیۆن دۆلار كه‌مدەکاتەوە.
تا ئیستا ئەو لایانە دیار نییە، كه ساڵی ٢٠٢٣ بودجه‌یان بۆ ته‌رخانده‌كات.