لەبارەی کۆمپانیاکانی غازی LPG یەوە پارێزگاری هەولێر ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە


لە راگەیەندراوێکدا، پارێزگای هەولێر داوا لە سەرجەم ئەو کۆمپانیایاکانی غازی ئێڵ پی جی دەکات سەردانی پارێزگا بکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە"داوا لە هەموو ئەو کۆمپایانیانە دەکەین کە لە بواری غازی LPG کاردەکەن لە سبەینێ ١١ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی پارێزگا بکەن و خۆیان ناونووس بکەن."

هەروەها هاتووە، "پێویستە ئەو کۆمپانیایانە ژمارەی تەلەفۆن و ئەدرێسی کۆمپانیا و لە چ بوارێکی سیستەمی LPG کاردەکات بەردەست بێت بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەت سەردانیان بکات و بابەتی ڕێگە پێدانیان تاوتوێ بکرێت."

لەم ماوەیەی رابردوودا چەند رووداوێکی جیاوازی تەقینەوەی سیستمی غازی شل لە هەرێمدا روویدا، لە سلێمانی لە رووداوێکی تەقینی سیتمی غازدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا، لە رووداوێکی دیکەشدا، لە دهۆک، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکی ٣٠ کەسی دیکە برینداربوون. ئەوە جگە لە چەند رووداوێکی گڕگرتنی ماڵان بەهۆی غازەوە، کە زیانی ماددی و گیانی لێکەوتووەتەوە.






PM:10:03:10/12/2022