وەفدی هەرێم لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان گەیشتنە بەغدا

شەوی رابردوو وەفدی حکومەتی هەرێمی ( ماوە بەسەرچوو) بۆ سازدانی خوولێکی تری گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێرق گەیشتنە بەغدا.
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، گەیشتووینەتە بەغدا".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت "گفتوگۆکان بەردەوامن لە چوارچێوەی دەستوور بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر لەسەر پرسەکانی، ماددەی 140، بودجە، دۆسیەی نەوت و گاز و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان".



AM:09:23:11/12/2022