١٣٤ ملیار دیناری تری دزراوی حکومەتی عێراق گەڕێندرایەوە


ئەمرۆ یەک شەممە، دووەم کاروانی پارە دزراوەکەی بانکی رافیدەین کە بڕەکەی ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار بوو گەڕێندرایەوە.

لە راگەیاندراوێکدا نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد لە ئەنجامی بەدوداچونێکی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری دەسپاکی بەردەوامبون لەبرەودان بۆ گێڕانەوەی ئەوپارانەی دزراون بەتایبەتی پارەکانی باج کە بە دزینی سەدە ناوزەد دەکرێت.

هەروەها  هاتووە لەو بوارەدا،  بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیار دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی ڕافیدەین، به‌وه‌ش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە ٣١٧ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن و ٥٣٦ هەزارو ٥٢٥ دینار.



AM:11:13:11/12/2022