سبەینێ‌ نەوتی سپی لە ناوچەیەكی هەرێم دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە كە نەوتیان وەرنەگرتووە، سبەینێ‌ نەوتیان بەسەردا دابەشدەكرێت.

قائیمقامیەتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزاکە و ناحیەی گەرمك دەكاتەوە كە" نەوتیان وەرنەگرتووە، سبەینێ دووشەممە سێهەم و كۆتا بەشە نەوتی سپی دێت بۆ قەزای پێنجوێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە هاوڵاتیان کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی ٢٨٣) و کۆپی ناسنامە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمییان پێ بێت بۆ وەرگرتنی نەوت.

باسی لەوەشکردوە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٣ هەزار ٥٠٠ دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان و بڕی نەوتەکەیش (٢٠٠) لیترە.


PM:05:58:11/12/2022