كاتی گەیشتنی بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت


پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، ئەگەر پشكی كورد لە بودجەی 2023 بۆ رەحمەتی پەرلەمانی جێبهێڵدرێت، جەختیشی كردەوە كە تا مانگی شوباتی داهاتوو بودجە ناگاتە پەرلەمان.

سیپان عەزیز، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پێویستە پارتی و یەكێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت، لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023 رێككەوتن بكەن و یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە بۆ گفتوگۆكانی پەرلەمان جێنەهێڵدرێت.

ناوبارو روونیكردۆتەوە، تائێستا لەسەر رەشنووسی كۆتایی یاسای بودجەی 2023 رێككەوتن نەكراوە و نەگەیشتۆته ئەنجومەنی وەزیرانیش، تاوەكو لەم نزیكانە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت بە مەبەستی پەسەندكردن.

سیپان عەزیز وتویەتی "هەرچەندە تاوەكو 9ـی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشوودایە، بەڵام چاوەڕێ ناكرێت لەو ماوەیەدا بودجەی بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێشبینیكرد لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بتواندرێت لە ئەنجوومەنی نوێنەارنی عێراق لەبارەی بودجەوە گفتوگۆ بكەن بەمەبەستی پەسەندكردن".



PM:08:36:11/12/2022