سەبارەت بە پەكخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن یەكێتییەوە روونكردنەوە دەدرێت


پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، فراكسیۆنەكەیان دەتوانێت دانیشتنەكان پەكبخات، چونكە هێزی ئەوەی هەیە كە ئەو كارە بكات.

سەركۆ ئازاد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "ئەگەر یەكێتی لەگەڵ پارتی نەگەیشتە رێككەوتن، دەتوانن بایكۆتی حكومەت بكەین یاخود بكشێینەوە، هەموو رێگاكان كراوەن، بەڵام لە پڕۆسەی سیاسی كوردستان ناكشێینەوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نەكات، بەڵام لە ئەگەری رێككنەكەوتن، فراكسیۆنی یەكێتی دەتوانێت دانیشتنەكان پەكبخات، چونكە هێزی ئەوەی هەیە كە ئەو كارە بكات."

بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتییەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) و سەرۆكی تیمی یەكێتییش لە حكومەت، بڕیاریداوە بەرپرسەكانی یەكێتی لە حكومەت، بایكۆتی كۆبوونەوە و مەراسیمەكان بكەن.



PM:11:45:11/12/2022