لە مەشهەد خۆپیشاندەرێکی دیکە لە سێدارە درا

لە شاری مەشهەدی ئێران خۆپیشاندەرێکی دیکە بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
 
دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مەجید رەزا رەهنەوەرد لە شوێنی گشتی لە سێدارە درا، کە (٢٣) رۆژ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە" مەجید رەزا رەهنەوەردی رۆژی ١٧ی مانگی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهەددا لە شەقامێکی ئەو شارە بە چەقۆ دوو بەسیجی کوشتووە". 
 
دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە بڵاوکراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، مەجید رەزا دوای ئەو رووداوە لە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا.
  
هەفتەی رابردووش لە تارانی پایتەختی ئێران موحسین شکاری لە سێدارە درا و ئەوەش لە ئاستی نێوخۆی و نێودەوڵەتی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.


AM:09:46:12/12/2022