بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بههۆى تهقهى هێزه ئەمنییەکانی كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە، دوو هاوڵاتى خەڵکی باشورى كوردستان له شاخ ههڵدێران و گیانیان لهدهستدا.
بەپێی زانيارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سنوری قەزای پشدەر، دوو برا بە ناوەكانی (سەربا ز و كامەران) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێ كرا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو برایە بە مەبەستی هێنانی ئاژەڵ ویستوویانە بچنە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام لە كاتی هەوڵدانیان بۆ خۆڕزگاركردن لە هێزێكی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەردووکیان لە چیای قەندیل هەڵدێران و گیانیان لەدەستدا.
لەئێستادا تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کراوە بەمەستی تۆێکاری.
لە ماوەی ئەمساڵدا لە ئەنجامی تەقەى هێزەکانى پاسەوانى ئێران سێ هاوڵاتى کوژراون و دوو هاوڵاتى دیکەش برینداربوون.