كەسێك بەچەك هێرشیكردە سەر بارەگایەكی ئاسایش لە دهۆك


نیوەڕۆی ئەمڕۆ كەسێك بە چەك هێرشی كردە سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵات لە شاری دهۆك.

 بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش كوژراوە، هەروەها كارمەندێكی ئاساییش بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.

ئەم هێرشە كراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناوشار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆك كە ناسراوە بە ئاسایشی بەلدە.



PM:01:55:12/12/2022