سلێمانی ئامادەكاری بۆ ساڵی نوێ دەكات


شارەوانی سلێمانی ئامادەكاری بۆ هاتنی ساڵی نوێ و پێشوازی لە گەشتیاران دەكات.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كردووە سەبارەت ئەنجامدانی ئامادەكاریی پێویست بۆ بۆنەكانی سەری ساڵی زایینی، تیایدا كۆمەڵێك ڕاو سەرنج و پێشنیاری پەیوەست بە پاككردنەوەی شاری سلێمانی خرایەڕوو بۆ ئەوەی شەقامە دیارەكان و دەروازەكانی شار ئامادەبن بۆ سازدانی بۆنەو فیستیڤاڵی جۆراوجۆر. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا بە مەبەستی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیان لەكاتی  ڕووداو و حاڵەتی لەناكاودا.





PM:04:25:12/12/2022