سێ شەممە بە درێژای رۆژەکە لە شارەکانی هەرێم بارانی بەخوڕ دەبارێت

پسپۆری بواری کەشناسی، حسێن ئەلئەسەدی، پێشبینی دەکات لە سبەیەوە سێ شەممە باران لە چەندان ناوچەی عێراق دەستپێبکات و لە شارەکانی هەرێم بە خوڕ دەبێت.

حسێن ئەسەدی پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەگەری بارانبارینی چاوەڕوانکراو کە لە بەیانییەوە رۆژی سێ شەممە دەستپێدەکات و شارەکانی باشوری عێراق بە بەسرەشەوە دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە دەڵێت ڕۆژی سێشەممە بارانبارین بە درێژایی رۆژەکە بەردەوام دەبێت” لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکوک، سلێمانی و بەشێک لە موسڵ و سەڵاحەدین و دیالەش دەگرێتەوە".

هەروەها پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە و ئێواران بەشێک لە بەغدای پایتەخت دەگرێتەوە، لە کاتێکدا لە ماوەی سێشەممەدا ئەگەری لاوازە لە باقی ناوچەکانی ناوەڕاستدا باران ببارێت".( ئەسەدی وا دەڵێت).
  
ئەسەدی لەبارەی باشوری عێراقەوە دەڵێت" لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە بارانبارین دەستپێبکات، لەوانە بەسرە و میسان و زیقار و بەدیە ئەلموتەننا کە لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت، ئەگەری سەرلەنوێ بارانبارین لە ڕۆژی پێنجشەممە لە هەمان ئەو ناوچانە، پێشبینی کراوە.



PM:10:50:12/12/2022