ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کردووە کە خۆزێ مۆرینیۆ دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی پورتوگال دوای مۆندیال و ئەم هەنگاوەش ڕەنگە هاندەرانی تۆپی پێ بەو بابەتە پەرۆش بکات.
مەغریب بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقا کە بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، کاتێک لە هەڵبژاردەی پورتوگالی بردەوە.
دوای یارییەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و بەشێک لە هاوڕێکانی بە قووڵی کاریگەرییان لەسەر بوو، چونکە هێرشبەرەکە لەناو رێڕەوه یاریگا دەگریا و هەندێکی دیکەش هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "کۆریری دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی، جۆزێ مۆرینیۆ گفتوگۆی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالی کردووە و پێدەچێت بەشێوەیەکی نیمچە کاتی ڕۆڵەکە ببینێت، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لەگەڵ ڕۆما.
خۆزێ مۆرینیۆ وەرزی ڕابردوو پاڵەوانێتی خولی کۆنفرانسلیگی ئەوروپای بەدەستهێنا و بووە یەکەم ڕاهێنەر کە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی کیشوەری ئەوروپا بەدەستبهێنێت، جگە لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا و خولی ئەوروپا.
مۆرینیۆ پێشتر پەیوەندی بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەبووە، لە شوێنی گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.