قوباد تاڵەبانی هێرشەکەی سەر ئاسایشی دهۆک مەحکوم دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ( کاربەڕێکەر) هێرشکردنە سەر بنکەکەیەکی ئاسایشی دهۆک و گیان لەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایش مەحکوم دەکات.

لە رگەیاندنێکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند"  بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر بنکەی ئاسایشی رۆژھەڵات لەپارێزگای دھۆک و بوە ھۆی شەھیدبونی کارمەندێک و برینداربونی کارمەندێکی دیکە".

هەروەها دەشڵێت " ئەو پیلانگێڕییە دەردەخات کە دوژمنانی گەلەکەمان دایدەڕێژن".

دوانیوەڕۆی دوێنێ دوشەممە چەکدارێک هێرشیکردەسەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک لە ناوەندی پارێزگاکە لە ئەنجامدا چەکدارەکە کوژرا، کارمەندێکی ئاسایشیش گیای لە دەستداو کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.



PM:05:11:13/12/2022