دەربارەی دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆ بڕیارێکی نوێ دەركرا

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەر مامۆستایەك لە هەفتەیەكدا لە ٣٠ كاتژمێر كەمتر دەوام بكات دەرماڵەی ڕاژەی زانكۆی بۆ خەرج ناكرێت". 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم كە ئاڕاستەی گشت زانكۆكانی كردووە واژووی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، تێیدا هاتووە" ھەر مامۆستایەكی زانكۆ ھەفتانە بەلانی كەمەوە ٣٠ كاتژمێر لەناو زانكۆ بونیان ھەبێت و دەوام بكەن بە مەبەستی بەدیهێنانی سەرجەم ئەو ئامانجانەی لە یاسای ڕاژەی زانكۆی دیاری كراوە". 

لە بەشێکی دیکەی گشتاندنەكەدا ئەوەش هاتووە" هەر مامۆستایەك ٣٠ كاتژمێر لە هەفتەیەكدا دەوام نەكات دەرماڵەی ڕاژەی زانكۆی بۆ خەرج ناكرێت و ڕاگرایەتی و سەرۆكایەتی بەشەكان بەرپرسن لە ڕێكخستنی خشتەی دەوام و وانە وتنەوەی مامۆستایان". 


PM:05:50:14/12/2022