راهێنەری فەرەنسا یاریکردنی بنزیمەی لەکۆتایی مۆندیال یەکلاکردەوە

دیدیە دیشامپی راهێنەری فەرەنسا،پاش گەیاندنی وڵاتەکەی بە یاری کۆتایی مۆندیالی٢٠٢٢ هەموان لەگەڕانەوەی  بنزیمە بێهیوا دەکات سەرەڕای ئەوەی ناوی لە لیستەکە هەیەو دەتوانێت یاری پێبکات.
رۆژنامەنوسێک دوای یاریەکەی مەغریب پرسیاری لەدیشامپ کردوو وتی" ئایا بنزیمە یاری کۆتایی یاری دەکات؟
لە،وەڵامدا دیشامپ وتی: ببورە بۆ ئەم پرسیارە، تکایە پرسیاری داهاتوو بکە".

دیدیە دیشامپ لەسەر یاری کۆتایی دواتر وتی:" ڕۆژی یەکشەممە دەچین بۆ گەڕان بەدوای نازناوەکەدا،هێشتا هەنگاوێک ماوە، هەڵبژاردەی مەغریب بە ڕێکەوت سەرنەکەوتووە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی".




AM:02:02:15/12/2022